كه‌متر له 3,000 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ماونه‌ته‌وه له پاشمه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی ناوی خه‌لافه‌تی له‌خۆی نابوو له عێراق و سوریا، هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی سێشه‌ممه (5 كانوونی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند.
داعش له ئێستادا شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كات له‌و ناوچه كه‌م و له‌یه‌ك دابڕاوانه‌ی له ژێرده‌سه‌ڵاتیدا ماون، ئه‌مه‌ش زۆر جیاوازه له‌وكاته‌ی كه له 2014 ئه‌و زنجیره ناوچه زۆره‌ی گرته‌ده‌ست، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، ریان دیلۆن، له‌سه‌ر توویته‌ر رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له ئێستادا كه‌متر له 3000 داعش ماونه‌ته‌وه - هێشتا جێی مه‌ترسین، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامین له پشتگیریكردنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ تێكشكاندنیان."
هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه پشتیوانیده‌كرێن، له‌پێشڕه‌ویدان بۆ ئه‌وه‌ی دواهه‌مین شوێنپێی تووندڕه‌وه‌كان له بیابانه‌كه بسڕنه‌وه.
له سوریا، داعش رووبه‌ڕووی هێرشی له‌ناكاو و جیا له‌یه‌ك بووه‌ته‌وه له پارێزگای دێره‌زوور و ئێستا ته‌نها پارچه‌یه‌كی بچوكی له‌و ناوچه‌یه له ژێرده‌ستدایه كه به رۆخی رووباری فوڕاتدا درێژده‌بێته‌وه.