2017-12-06

هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان پێگه‌یه‌كی داعش ده‌كاته‌ئامانج له‌ بیابانی خۆرئاوای عێراق

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

هه‌شت ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و سوریا" (داعش) كوژران له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعش له‌ باشووری خۆرئاوای روتبه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار سێشه‌ممه‌ (5ی كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌، عه‌قید موحه‌مه‌د دوله‌یمی به‌ دیارونای وت: "هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبیلێك و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی داعشیان كرده‌ئامانج له‌ بیابانی ناخیب."

دوله‌یمی وتی چه‌ندین تانكه‌ری نه‌وت و جبه‌خانه‌ش له‌ هێرشی فڕۆكه‌كاندا تێكشكێندران، كه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ئه‌نجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha