سێ ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش) له ناوه‌ڕاستی فه‌لوجه‌دا ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (5 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عه‌مید سه‌عد مه‌عن، به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌وی دووشه‌ممه سێ ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوه‌ڕاستی فه‌لوجه."
مه‌عن وتی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش خانوویه‌كیان له ناوه‌ڕه‌ستی شاردا وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی به‌كارهێناوه. وتیشی كه ناو و ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها وتی: "چه‌ندین چه‌كی سووك و ئامێرێكیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه كه زانیاریی گرنگی تێدابووه ده‌رباره‌ی به‌شدارییان له چالاكییه تیرۆرستییه‌كاندا."