هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆمبەکان خەونی 'هێورکردنەوە' له‌ نزیك دیمەشق تێکدەشکێنن

سێ هەفتە لە بۆمبارانی سەخت بۆ سەر غوتەی خۆرهەڵاتی سوریا، خەونی ئاگربەستێکی دوورمەودای تێکشکاندووە لەو ناوچەیەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن کە واپێدەچێت دیمەشق سووربێت لەسەر گرتنەوەی بەهەر نرخێك بێت، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (4 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

هەڵمەتێکی ئاسمانی چڕوپڕ رێککەوتننامەی "هێورکردنەوەی" لە غوتەی خۆرهەڵات پارچەپارچەکردووە، لەکاتێکدا نوێنەرانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن لەکاردان بۆ پێشخستنی گفتوگۆی لەرزۆکی ئاشتی لە جنێف.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ لانیکەم 193 مەدەنی، لەنێویاندا 44 منداڵ، لە ماوەی سێ هەفتەی هەڵمەتەکانی تۆپباران و پیادەی رژێمی سوریادا لە ناوچەکە کوژراون.

گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە ناوچەکە موشەکیان گرتۆتە دیمەشق، 29 مەدەنیان کوشتووە و زیاد لە 200 کەسیان بریندارکردووە لە پایتەخت.

غوتەی خۆرهەڵات، دوایین بنکەی ئۆپۆزسیۆن نزیك بە پایتەختی سوریا، یەکێك بوو لەو چوار "ناوچەی هێورکردنەوە"یەی لە ئایاردا رێککەوتنی لەسەرکرا لەلایەن روسیا و ئێران و تورکیاوە.

کەمبوونەوەی توندوتیژی لە سێ ناوچەکەی دیکەی باکوری خۆرئاوا و ناوەند و باشوری سوریا تاڕادەیەك هەستیپێدەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500