هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق چوار چەکداری داعشی ده‌ستگیركرد لە بەغدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (1 کانونی یەکەم) وتی چوار چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە سه‌رقاڵی پلاندانان بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە بەغدا ده‌ستگیركران لە ئۆپەراسیۆنێکدا كه‌ به‌ وردی پلانی بۆ دانرابوو لەلایەن ده‌زگای دژە تیرۆره‌وە.

وتەبێژی وەزارەتەکە سەعد مەعن بە دیارونای وت هێزەکانی ده‌زگای دژە تیرۆر "چوار چەکداری تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد، له‌ناویاندا حەسەن بەدری، کە چەکدارێکی باڵای داعشە، لە دوو هەڵمەتدا کە لەیەککاتدا ئەنجامدران بەرەبەیانی هەینی."

وتی، دوو گومانلێکراوی دیکەش کە لەو شوێنانە بوون بەهەمانشێوە دەستگیرکران.

وتیشی: "ئه‌و چەك و تەقەمەنیانه‌ی بە گیراوەکان بوون دەستیان بەسەرداگیران لە ئۆپەراسیۆنەکەدا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ گروپەکە سه‌رقاڵی پلاندانان بوون بۆ ئه‌نجامدانی چەند هێرشێك لە بەغدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500