فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراقی وتی هێرشێکی ئاسمانی لە پێگهیهكی "دەوڵەتی "ئیسلامی" (داعش)ی داوە لە بیابانی ئەنبار پێنجشەممە (30 تشرینی دووەم) و 27 توندڕەوی کوشتووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت هێزی ئاسمانی عێراقی پێگهیهكی داعشی لە وادی حۆران لە بیابانی ئەنبار بە ئامانج گرت.
وتی ئهوه دووەم هێرشی ئاسمانی بوو كه لە دژی داعش ئەنجامدراوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه 27 چەکداری گروپەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون.
وتیشی: "چەندین ئۆتۆمبیل و تەنکەری سوتەمەنی لەگەڵ موشەكهاوێژێکی گەڕۆك و حەشارگەیەکی چەك لە هێرشە ئاسمانیەکەدا لەناوبراون."