هه‌وڵی هێرشێكی تیرۆرستی كه پێكهاتبوو له ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرایه‌وه له نزیك قوتابخانه‌یه‌ك له موسڵ چوارشه‌ممه (29 تشرینی دووه‌م)، به وته‌ی پۆلیسی عێراق له موسڵ.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی موسڵ موقه‌ده‌م بیلال تائی به دیارونای وت، "هێزه‌كانی ئاسایش ئۆتۆمبێلێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبێكی ده‌ستكردیان پوچه‌ڵكرده‌وه له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سومه‌ر، له موسڵی خۆرهه‌ڵات، به بێ هیچ رووداوێك."
وتی، پێنج گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له نزیك ناوچه‌كه ده‌ستگیركران. وتیشی، دانیشتوانی ناوچه‌كه هاوكاربوون له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا.
تەواوی جیهان لە قەیرانێکدا دەژی کە سەریکێشاوە بۆ جەنگ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت