رێژه‌ی به‌دخۆراكی له‌ناو منداڵانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له سوریا، كه له 2013ه‌وه له‌ژێر ئابڵۆقه‌ی رژێمدایه، گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست كه تا ئێستا له وڵاته‌كه‌دا تۆماركرابێت له‌و كاته‌وه‌ی جه‌نگه شه‌شساڵه‌كه ده‌ستیپێكردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چوارشه‌ممه (29 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، راپرسییه‌كی مانگی تشرینی دووه‌م كه له‌و ناوچانه كراوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، ئه‌وه پیشانده‌دات كه 11.9% منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به ده‌ست به‌دخۆراكیی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش "به‌رزترین رێژه‌یه كه تا ئێستا له سوریا تۆماركرابێت" له‌و كاته‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ستیپێكردووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوه مرۆییه‌كان چه‌ندین جار هۆشدارییان داوه له باره‌ی بارودۆخی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، دوای ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له مردنی منداڵان ده‌كه‌ن به هۆی به‌دخۆراكییه‌وه.
یونیسێف وتی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و منداڵانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون كه له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌مدا له ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه گه‌شه‌یان راوه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش"مه‌ترسی دواكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندن و نه‌خۆشی و مردن زیادده‌كات".
وتیشی، "ئاستی رێژه‌ی به‌دخۆراكیی سه‌خت له نێوان منداڵه زۆر بچووكه‌كاندا به‌رزترینه."
توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كان له ناوچه‌كه نیگه‌رانیی نێوده‌ڵه‌تی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان له سوریا سێشه‌ممه وتی دیمه‌شق رازی بووه به ئاگربه‌ست له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
به‌ڵام روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه رژێمی سوریا ده‌ستیكرده‌وه به بۆردومانی ناوچه‌كه.