کەمپێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی باشوری ئەنبار وێرانكرا لهلایهن هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سێشەممە (28 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەیەکی سەربازیی پێشوویان لە باشوری وادی حۆران کردە ئامانج کە لەلایەن داعشەوە وەك بنکە و کەمپێك بۆ راهێنانی چەکدارەکانیان بەکاردەهێنرا."
وتیشی: "لانیکەم 20 تیرۆریست کوژران و کەمپەکە بە تەواوی وێرانكرا لەگەڵ چەك و تەقەمەنی و ئامرازهكان."
ههروهها وتی هێرشە ئاسمانیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق لەسەر خاك ئهنجامدرا وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاککردنەوەی بیابانی ئەنبار.