هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان: رژێمی سوریا چوارشەممە پەیوەندیده‌كات بە گفتوگۆکانی ئاشتیەوە

حکومەتی سوریا پشتڕاستیکردەوە کە لەم هەفتەیەدا بەشداری گفتوگۆکانی ئاشتی جنێف دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (28 تشرینی دووەم) رایگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەوەی کە بەشدارینەکردنی دەبووە گورزێکی کوشندە بۆ دانوستانەکان.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەلێساندرا ڤێلوچی، بە رۆژنامەوانانی وت: "هێشتا شاندی حکومەت نەگەیشتووە، بەڵام نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ستافان دی میستورا پەیامێکی پێگەیشتووە کە سبەینێ دەگەن."

خولی هەشتەمی گفتوگۆکان وەك دەرفەتێك دەبینرێت بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ زیندوکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان به‌ شەڕی شەش ساڵه‌، کە زیاد لە 340,000 کەسی کوشتووە و وێرانکاریی لە سوریا جێهێشتووە.

دی میستورا جەختیکردۆتەوە لە پێویستی به‌ پێشڕەوی بەرەو چارەسەرێکی سیاسی و بڕیاری ئۆپۆزسیۆنی پەرتەوازە بۆ پێکهێنانی تیمێکی یەکگرتووی دانوستان بۆ یەکەمجار، هیوای پته‌وتر كرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500