ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لانیکەم 24 کەسی کوشت لە هێرشێكدا بۆسەر بازاڕێکی قەرەباڵغ لە شارۆچکەیەکی باکوری بەغدا، سێشەممە (21 تشرینی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دەیان کەس برینداربوون کاتێك هێرشبەرێك لەناو ئۆتۆمبیلێكدا خۆی تەقاندەوە لە ناوەڕاستی بازاڕێكی سەوزە و میوەدا لە دوز خورماتو.
قائیمقام عادل شهکور بەیاتی وتی 24 کوژران.
دکتۆرێك لە نەخۆشخانەی گشتی شارۆچکەکە ژمارەی برینداربووانی به 80 دانا، هەندێكیان بە سووکی برینداربوون.
هیچ لایهنێك دەستبەجێ بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاند.
پەرلەمانتاری تورکمان، نیازی میعمارئۆغڵو، وتی "چەند ساڵێكە" هێرشێك بە قەبارەی ئەوەی سێشەممە لە شارۆچکەکە رووینەداوە.
بەرپرسێکی پۆلیس لە پارێزگای سەلاحەدین، مەهدی تەقی، وتی هەر دوای تەقینەوەکە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.