هه‌واڵه‌كانی عێراق

هەڵمەتی چاککردنەوەی پردەکانی ئەنبار دەستیپێکرد

چاککردنەوە دەستی پێکردەوە لەسەر شەش پرد، کە لە کاتی دەسەڵاتی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا وێرانکرابوون لە پارێزگای ئەنبار، فه‌رمانگه‌ی رێگا و پردەکانی ئەنبار رایگەیاند، هەینی (17 تشرینی دووەم).

ئەندازیار مەهدی فەرحان لە بەیاننامەیەکدا وتی: "شەش پرد -- سەقڵاوییە، حیلوە، ئەزراع، عەناز، جه‌به‌ و سككه‌ -- کە لەلایەن داعشه‌وه‌ و بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانەوە روخابوون، دراونەتە دەست کۆمپانیا تایبەتەکان بۆ چاککردنەوەیان."

وتی: "هاوکاری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یارمەتی زوو چاککردنەوەی پردەکان دەدات، کە بۆ پارێزگاکە زۆر گرنگن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500