هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 75 ئێرانی دەستگیردەکات به‌ تۆمه‌تی هاندانی ناكۆكی

وەزیری ناوخۆی عێراق قاسم ئەعرەجی چوارشەممە (15 تشرینی دووەم) وتی هێزە ئەمنیەکان 75 ئێرانیان دەستگیرکردووە کە لەنێو زیارەتکارانی ئەربەعین دا بوون بۆ سه‌ر مه‌زاری ئیمام حسێن لە عێراق.

لە بەیاننامەیەکدا لە نەجەفەوە رایگەیاند وەزارەتەکە "نەرم نابێت لەگەڵ ئەو بیانیانه‌دا و دەبێت پابه‌ندی یاساكانی عێراق بن".

ئەعرەجی وتی: "وەزارەتەکە بە دەستێکی پۆڵایین لە هەر کەسێك دەدات کە بیەوێت ئاسایشی وڵات یان هاوڵاتیان تێكبدات."

هۆشداریدا لەوەی ئەوانەی پابه‌ندی یاسا نابن رووبەڕووی "سزای توند" دەبنەوە، ئاماژەیکرد بەوەی "وەزارەت 75 ئێرانی دەستگیرکردووە کە هەوڵیاندا پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق تێكبده‌ن".

وتی: "هەر کەسێك بیەوێت زیارەتی [ئەربەعین] یان ئەو کەشە بقۆزێتەوە بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500