هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەگەنە کەنارەکانی فورات لە راوە

سوپای عێراق چوارشەممە (15 تشرینی دووەم) گەیشتە کەنارەکانی روباری فورات لە راوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دلێمی بە دیارونای وت سپێدەی چوارشەممە، یەکەکانی سوپا گەیشتنە کەنارەکانی روباری فورات و هەموو ناوچە گیراوەکانیان پاککردەوە، نزیکەی 1.5 تەن لە مین و تەقەمەنییان لابرد كه‌ "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چاندبووی.

وتی: "لەئێستادا هێزەکانی عێراق ئامادەکاریی دەکەن بۆ پەڕینەوە لە فورات بۆ ناو راوە بە دانانی پردی کاتی دوای ئەوەی داعش تاکە پردی سەر روبارەکەی تەقاندەوە."

هاوکات، وتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێگەیەکی داعشیان دا لە راوە و شەش چەکداریان کوشت، "لەناویاندا تیرۆریستێکی باڵا بەناوی خەلەف ئەسوەد".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500