هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 ئەندامی داعش دەستگیردەکەن لە رومادی

سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکراون لە رومادی، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە (14 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکانی عێراق سێشەممە سێ تیرۆرستیان لە رومادی دەستگیرکرد، لەنێویاندا ئەندامێکی مەترسیدار کە هەمویان لە تاوانی قێزەون تێوەگلاون."

وەزارەتەکە راشیگەیاند ئەوان خۆیان لەناو خەڵکی ئاوارە حەشاردابوو لە باشوری خۆرهەڵاتی شارەکە، ئاماژەشی دا بەوەی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختیەکە پشتی بەو زانیاریانە بەستبوو کە لەلایەن دانیشتوانی نێوخۆییەوە درابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500