هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن دژی داعش لە راوە

هێزەکانی عێراق سێشەممە (14 تشرینی دووەم) سێ گوند و ناوچەی پیشەسازیان ئازادکرد لە نزیك شاری راوە کە لەوێدا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێشڕەیدەکەن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت: "هزەکانی عێراق پێشڕەوی نوێیان کردووە بە گرتنەوەی سێ گوند کە دەکەونە سەر روباری فوڕات و ناوچەی پیشەسازی و ئێستا خەریکە دواین هێڵەکانی بەرگری داعش دەشکێنن."

وتیشی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراق کەمپ و بارەگا و کۆبونەوەکانی داعشیان تێکشکاند لە وادی قەزف و بیابانی کیلۆ60 لە ئەنبار کە بووە هۆی کوژرانی چەندین ئەندامی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500