هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگەیه‌ك: تۆپبارانی دیمەشق 10 كه‌س دەکوژێت

تۆپبارانی رژێمی سوریا بۆسەر ناوچەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە دەوروبەری دیمەشق حەوت مەدەنی کوشت، لەکاتێکدا تۆپبارانی وەڵامدەرەوەش سێ کەسی کوشت، سێشەممە (7 تشرینی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ شەش مەدەنی، لەنێویاندا دوو منداڵ، کوژران لە تۆپبارانی سەبقەدا، لە غۆتەی خۆرهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە گەمارۆدراوە.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی منداڵێکی دیکە کوژرا لە نزیك شارۆچکەی دوما.

وتیشی کۆی گشتی 18 کەس کوژران و برینداربوون لەو ناوچە گەمارۆدراوەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500