هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیرکرا لە ره‌مادی

پۆلیسی عێراق لە ره‌مادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار، رایگەیاند كه‌ سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووه‌ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی ئەمنیدا دووشەممە (6 تشرینی دووەم).

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزه‌یج، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان خالید حەبیب شەمەری سەرکردەی داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکرد لە ناوچەی کیلۆ-60."

وتی شەمەری کە لەژێر لێۆکۆڵینەوەدایە، تێوه‌گلاوه‌ لە داڕشتنی پلاندا بۆ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ گه‌وره‌كان کە بوونه‌تە هۆی لەناوبردنی ژیانی چەندین مەدەنی.

وتیشی: "شەمەری هەروەها بەرپرسی کەمپه‌كانی راهێنان و حەوانەوەی ئەندامانی داعش بوو لە بیابانه‌كه‌ی رۆژئاوای عێراقدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500