هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکەم شەپۆلی مەدەنییان دەگەڕێنەوە رەققە دوای پاککردنەوەی لە مین

سەدان مەدەنی گەڕاونەته‌وە گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی شاری رەققەی سوری کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناویبرد به‌ یەکەم شەپۆلی گەڕانەوە لەوکاتەوەی ئه‌و تەقەمەنیانەی لابردووه‌ کە لەلایەن توندڕەوانەوە بەجێهێڵدرابوون، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (6 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رەققەی لەدەستدا لە 20 تشرینی یەکەم دوای شەڕێکی یەك مانگە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

دەیان هەزار کەس لە شارەکە هەڵهاتن لەماوەی هێرشەکەدا کە رەققەی کردە شارۆچكه‌یه‌كی تارمایی بینا داڕوخاوه‌كان.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکی سه‌ر ئینەرنێتدا یەکشەممە رایگەیاند هەزاران خێزان گەڕاونەتەوە مەشلەب کە گەڕەکێکی ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی رەققەیە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی هێزەکە راشیگەیاند: "هێزەکانی سوریای دیموکرات مەدەنیانی مەشلەبی ئاگادارکردەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان دوایئەوەی تیمەکانی لابردنی مین پاککردنەوەی تەواوی گەڕەکەکەیان تەواوکرد لەو تەقەمەنیانەی بەبێ جیاوازی لە ماڵی مەدەنیاندا لەلایەن داعشەوە بەجێهێڵدرابوون."

راشیگەیاند گەڕەکەکە یەکەم شوێنە کە مەدەنیه‌كانی بۆ گەڕابنەوە لەوكاته‌وه‌ی شاره‌كه‌ "رزگارکراوه‌ لەده‌ست داعش".

دوای گرتنی رەققە هێزەکانی سوریای دیموکرات شاەکەیان تەوقکرد بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی مین لەو گەڕەکانەی بەهۆی بۆمبەوە وێرانبوون.

دانیشتوان زۆرجاران لە خاڵەکانی پشکنین کۆده‌بوونەوە لەم هەفتانەی دواییدا لە چاوەڕوانی مۆڵەتوەرگرتندا بۆ چوونه‌ناو شارەکە و بینینی ماڵەکانیان ئاخۆ هێشتا ماون.

هەندێك مەدەنی کە دزەیانکردبووە ناو شارەکە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیوەوە کوژران.

ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی مین و بنیاتنانەوە لە رەققە بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی مەدەنی رەققە ئەنجامدەدرێت کە دەزگایەکی كاتیی حکومی نێوخۆییە و لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دامه‌زراوە بەڵام بنكه‌ی لەدەرەوەی شارەکەیە.

ئەندامێکی باڵای ئەنجومەنەکە، عومەر عەلوش، وتی: "بەڵێ، دانیشتوانی مەشلەب گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان -- بەڵام هێشتا سه‌رجه‌می شارەکە لە مین پاکنەکراوەتەوە."

جێگری بەرپرسی لیژنەی بنیاتنانەوەی ئەنجومەنەکە، نەزمی محەمەد، وتی لیژنەکە 10 شۆفڵی بۆ رەققە ناردووە بۆ یارمەتیدانی پاککردنەوەی داروپه‌ردووه‌كان و رێگا گیراوەکان لە مەشلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500