هێزێکی هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆر و پۆلیس دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیکردووە کە لە ماڵێكدا نزیك بە حەویجە خۆیان حەشاردابوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (3 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتهكه، عەمید سەعد مەعەن، بە دیاررونای وت هێزە ئەمنیەکان "دوو ئەندامی داعشیان دۆزییەوە کە بۆ چەند هەفتەیەك خۆیان لە ماڵێکدا شاردبۆوە دوای رزگارکردنی حەویجە".
وتی ئەو دوانە پلانی هەڵاتنیان دانابوو لە شارەکە.
وتیشی: "دوو چەك و چەند تەقەمەنییەك لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەردا گیرا." ههروهها وتی دەستبەسەرەکان بران بۆ دەزگایەکی دەستبەسەرکردنی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە.