هه‌واڵه‌كانی عێراق

5 گومانلێکراوی تیرۆریزم دەستگیرکران لە بەغدا

ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە بەغدا پێنج گومانلێکراوی تیرۆریزمی خستە تۆڕەوە، چوارشەممە و پێنجشەممە (2 تشرینی دووەم)، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکانی دژەتیرۆر و پۆلیسی بەغدا هه‌ڵمه‌تێكیان ئەنجامدا لە ئەبو غرێب و عەقار قوف و مەحمودیە لە رۆژئاوا و باشوری بەغدا.

وتی: "دەستبەسەرکراوان بەتۆمەتی کاری پەیوەست بە تیرۆریزمەوە داواکرابوون و یەکێکیان بێ ئامادەبوونی خۆی سزادرابوو بەتاوانی ئەنجامدانی تەقینەوە و کوشتنی ئه‌ندامانی هێزە ئەمنیەکان لە 2016." ئاماژەشی دا بەوەی دەستبەسەرکراوان لایەنگری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ن.

وتیشی: "هێزەکانمان دەستیانگرت بەسەر چەکی سوك، بۆمب، تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندیكردنی سەربازیدا لەو شوێنانه‌ی کەسەکانی لێ دەستگیرکران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500