هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان هێرشیانکردە سەر قائیم

هێزە عێراقیەکان پێنجشەممە (2 تشرینی دووەم) دەستیانکرد بە هێرشه‌كه‌یان بۆسەر قائیم لە سێ لاوە دوای ئەوەی گەمارۆی خۆیان چڕکردەوە لەسەر بەشی رۆژئاوا بەدرێژایی رۆخی فورات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، وتی درەنگانی چوارشەممە، هێزەکانی عێراق ناوچەکانی جڕەیجیب و کەنتارە و فەیازییە و کیلۆ7 و حەی سه‌ناعییان لە دەوروبەری قائیم گرتەوە.

وتیشی هەڵمەتەکەیان بەرەبەیانی پێنجشەممە دەستپێکرد.

هه‌روه‌ها وتی: "یەکەم هێڵی بەرگری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە پێکهاتبوو لە مینەکان و تەقەمەنیە دەستکردەکان و لە چواردەوری شارەکە چێندرابوون، شکێندرا."

وتی: "هێزەکانمان، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتییان دەکات، ئێستا لە پێکداداندان لەگەڵ تیرۆریستەکاندا." وتیشی لانیکەم 20 چەکداری داعش لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا کوژراون.

دولەیمی پێشبینی دەکات چەند سەد چەکدارێکی داعش لە شارەکەدا مابن.

وتی: "لەوانەیە هەوڵبدەن بەرەو سوریا رابکەن بەناو بەشی باشوری [قائیمدا]، هەربۆیە هەموو ئه‌و رێگایانه‌ی بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن داخراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500