نەتەوە یەکگرتووەکان ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی "تاوانی نێودەوڵەتی" لەماوەی هەڵمەتە سەربازیە نۆ مانگیەکەدا لە شاری موسڵی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (2 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند ئەندامانی داعش 741 مەدەنییان کوشتووه لە شەڕی موسڵدا.
راپۆرتەکە وتی تێکڕای 2,521 مەدەنی کوژراون بەزۆری بە هێرشەکانی داعش لەماوەی شەڕی نێوان داعش و هێزەکانی عێراقدا کە لە تەمموزدا کۆتایی هات.
کۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، زەید رەعد حەسەن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەوانەی بەرپرسیارن دەبێت وەڵامی تاوانە دڕندانهکانیان بدەنەوە."
موسڵ لە 2014 لەلایەن داعشەوە دهستی بهسهردا گیرا و بووە پایتەختی بەناو "خەلافەتی" گروپەکە لەم وڵاتەدا.
دوابهدوای تێکشکاندنی داعش لە شارەکە، نوسینگەکە رایگەیاند وتەكانی شایەتحاڵانی کۆکردۆتەوە بۆ تۆمارکردنی "رفاندنی بەکۆمەڵی مەدەنی، بەکارهێنانی هەزاران کەس وەك قەڵغانی مرۆیی، تۆپبارانکردنی بەئەنقەستی دانیشتوانی مەدەنی و بەئامانجگرتنی ئەو مەدەنیانەی هەوڵی هەڵاتنیاندا لە شارەکە."
راپۆرتەکە رایگەیاند زیاتر لە 800,000 کەس بەهۆی شەڕەکەوە ئاوارەبوون.