هه‌واڵه‌كانی عێراق

رۆژنامه‌وانان لە پارێزگای کەرکوکی عێراق و له‌ سوریا کوژران

رۆژنامه‌وانێكی وێنەگری کورد بە چەقۆ کوژرا لە ماڵی خۆی و لە شەودا لە پارێزگای کەرکوکی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (30ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كه‌ چوار پیاوی چەکدار چوونەناو ماڵی ئەرکان شەریفی 54 ساڵه‌وه‌، رۆژنامەوانێكی کەناڵی کوردستان تیڤی، کاتژمێری 2:30 بەیانی لە ناوچەی داقوقی باشوری شاری کەرکوك.

سەرچاوەکە وتی شەریف، کە باوکی سێ منداڵ بوو، پێنج چەقۆی لێدرا دوای ئەوەی خێزانەکەی لە ژوورێکی دیکەدا بەندکران.

تۆڕەکە رایگەیاند هاوکات یەکشەممە، رۆژنامەوانێکی سوری کە کاری لەگەڵ کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن دەکرد بە تۆپی رژێم لە پارێزگای دیمەشق کوژرا.

قەیس قادی کە لە بیستەکانی تەمەنیدا بوو، کاری بۆ ئەلجسر دەکرد، کەناڵێکی ئاسمانی کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند رۆژنامەوانەکە کوژرا لە بۆمبارانی غۆتەی خۆرهەڵاتدا، لەگەڵ 10 مەدەنی دیکەدا.

رۆژنامەوانانی بێسنوور لە مانگی ئازاردا رایگەیاند کە 211 رۆژنامەوان و رۆژنامەوانی هاوڵاتی لە شەڕی شەش ساڵەی سوریادا کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500