بەهەزاران دانیشتووی ئاوارەبووی نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ و بەشەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەینی (27ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتەکە، 15,277 کەس گەڕاونەتەوە بۆ خۆرهەڵات و خۆرئاوای موسڵ و قەزاکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا و شارۆچکەکان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لەکەمپی ئاوارەکانەوە کە پێشتر لێی بوون.
بەیاننامەکە رایگەیاند ژمارەی زۆری گەڕاوەکان دوای نەهێشتنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دێت لەم ناوچانە.
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "هەموو شمەکەکانی کۆمەك و فریاگوزاری دابینکرابوون بۆیان و گواسترانەوە بۆ ناوچەکانیان تا یارمەتیانبدرێت لە ماڵەکانی خۆیان نیشتەجێبببنەوە."