خولێکی نوێی وتوێژ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی شەش ساڵەی سوریا لە جنێڤ ئەنجامدەدرێت لە 28 تشرینی دووەم، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (26 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتوێژەکان بهردهوامییان پێدهدرێت له کۆبوونەوەیەكدا هەفتەی داهاتوو لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان لەنێوان روسیا و ئێران و تورکیادا کە ئامانجی بەدەستهێنانی چارەسەرێکە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستورا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی وت لەگەڵ تێکشکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە پێگە بەهێزەکانی لە رەققە و دێرە زوور، پرۆسەی ئاشتی سوریا گەیشتۆتە "ساتێکی یەکلاییکەرەوە".
وتیشی: "پێویستە ئێمە لایەنەکان بۆ دانوسانی راستەقینە بەرین."
دی میستورا وتی وتوێژهكانی جنێڤ کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانهوه سازدهكرێت، دههت تهركیزبخهنهسهر هەنگاوەکان بەرەو نوسینەوەی دەستورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریادا.