فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێنجشەممە (26 تشرینی یەکەم) رایگەیند زیاتر لە 1,000 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە بەغدا دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند بە سەرۆکایەتی سەرهكوەزیران حەیدەر عەبادی، "1,200 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە عەرسان و 110 خیزانیش بۆ حەرکاوی لە باشور و باشوری رۆژئاوای بەغدا".
بهگوێرهی بەیاننامەکە خێزانەکان دوای ئەوە گەڕانەوە کە ناوچەکانیان پاککرانەوە لەو تەقەمەنیە دەستکردانهی داعش چاندبوونی.
بەیاننامەکە راشیگهیاند: "کۆمەڵێك خێزانی دیکە بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان دوای ئەوەی بەڵگەنامە ئەمنیەکانیان پشكنینیان بۆ دەکرێن، ئیتر بابەتی ئاوارەبوون لە پشتێنەی بەغدا دادەخرێت."