هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: تۆپباران نزیکی دیمەشق 8 کەس دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند 26 تشرینی یەکەم لانیکەم هەشت مەدەنی کوژراون لە تۆپبارانێكی رژێمی سوریادا بۆسەر غوتەی رۆژهەڵاتی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی دیمەشق.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند: "شەش مەدەنی، لە نێویاندا منداڵێك، لە بۆمبارانکردنی دوما کوژراون و 2 کەسی دیکەش به‌ تۆپ کوژراون لە سەقبە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە."

رێکەوتنێكی نێوان تورکیا و روسیا و ئێران سەرەتای ئەمساڵ "ناوچەکانی هێورکردنەوە"ی هێنایه‌كایه‌وه‌ لە چەند بەشێكی وڵاتەکە، بە غوتەی رۆژهەڵاتەوە.

یەکێك لە ئامانجەکان رێگاخۆشکردنە بۆ گەیاندنی هاوکاریەکان بە ناوچە گەمارۆدراوەکان بەڵام رەوشی مرۆیی لە غوتەی رۆژهەڵات زۆر بەخراپی ماوەتەوە و بەدخۆراکی نیگەرانی زیاتر لێکەوتۆتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500