هێرشێك بە گازی کلۆر لە گەڕەکێکی بەغدا پوچەڵکرایەوە بە هەوڵێکی زۆری هاوکاریی نێوان دادوەری و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سێشەممە (24ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی ئەنجومەنهكه، عەبدولستار بەیرەقدار، وتی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پلانی هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانیان دانابوو بە گازی کلۆری لە بەغدا لەکاتی مانگی موحەڕەمدا.
وتی لێکۆڵینەوەکانی دادگای ناوەندیی لێکۆڵینەوە، بە هاوکاریی هێزە ئەمنیەکان، پلانێکی تیرۆریستییان ئاشکراکردوە.
وتیشی ئەوان "بەناو ئەمیرێکی ئەبوغرێبیان دۆزییەوە، بەنازناوی ئەبو ئەمنەوە لەگەڵ نۆ ئەندامی یەکەکەی".
بەیرەقدار وتی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بە ئەندامبوونیان لە داعشدا.
وتیشی: "دانپێدانانەکانیان پیلانێکی تیرۆریستی دەرخست بۆ به ئامانجگرتنی هاوڵاتیان بە بۆمبی گهرمایی کە لە کلۆر دروستکراوە، لەکاتی مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا."
ههروهها وتی گروپەکە دانیشیان نا بە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیدا لە بەغدای پایتەخت.