هه‌واڵه‌كانی عێراق

مینە بەجێماوەکان لە رەققەی سوریا 14 کەس دەکوژن

پاشماوەی تەقەمەنیە بەجێماوه‌كان لە شوێنە روخاوەکانی رەققەدا 14 کەسیان کوشتووە لەم هەفتەیه‌دا لەوکاتەوەی ئەو شارە سورییە گیرایەوە لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (24 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مستەفا بالی، وتی: "لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا نۆ مەدەنی کوژران."

هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد رێگەی دەستڕاگەیشتنی شارەکەی بۆ دانیشتووە ئاوارەکان قەدەغەکردووە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بەڵام بالی وتی "بەداخەوە هەندێك مەدەنی بەدزیەوە ده‌گەڕێنەوە".

وتیشی ئەوانەی بە مین کوژراون بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ماڵەکانیان گەڕابوونەوە.

بالی وتی هەوڵی پاککردنەوەی مین تەنیا بەفەرمی سێشەممە دەستیپێکرد و ئاماژەشی دا بەوەی پێنج کەس لە پڕۆسەی پوچەڵکردنەوەی پاشماوەی تەقەمەنیەکاندا کوژراون.

وتیشی: "پێنج کەس کوژراون، سێ شەڕکەر و دوو تەکنیککار."

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە نیگەرانی بۆ دانیشتووە ئاوارەکان دەربڕی کە لەوانەیە لەناچاری بارودۆخی خراپی کەمپەکانی ئاوارەکاندا پێشوەختە بگەڕێنەوە.

بەیاننامەیەك لە نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە سەبارەت بە سەلامەتی و پاراستی مەدەنییان لە مەترسی مەرگ و برینداربوون بەهۆی پاشماوە نەتەقیوەکانه‌وه‌ کە بە گوێرەی راپۆرتەکان لە سەرانسەری گەڕەکەکانی شاری رەققەدا چێندراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500