خوێندنگەکانی شەنگال دەرگاکانیان کردەوە بۆ خوێندکارانی کورد و عەرەب بۆ یەکەمجار لەماوهی چوار ساڵدا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەحمەد خەیروڵا سێشەممە (24 تشرینی یەکەم) وتی.
خەیروڵا بە دیارونای وت: "دایکوباوکان بە ژمارەیەکی زۆر منداڵەکانیان ناونوسدەکەن لەدوای چوار ساڵ وەستان بەهۆی داگیرکاریی شارەکەوە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' [داعش]هوه."
وتیشی هاوکارییهكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراق یارمەتیدهر بوون بۆ کردنەوەی خوێندنگەکان.