هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکە عێراقیەکان نامیلکە بەسەر راوە و قائیمدا بەردەدەنەوە

سەدان هەزار نامیلکە بەردرانەوە بەسەر راوە و قائیمدا کە رێنمایی سەلامەتییان تێدابوو بۆ دانیشتوانیان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سێشەممە (24ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دوله‌یمی بە دیارونای وت داعش رێ لە دانیشتوانی ئەو شارۆچکانەی ئەنبار دەگرێت لەوەی شارەکانیان جێبهێڵن تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت.

وتی: "رێنماییەکان بە خەڵکی دەڵێن کە خۆیان بەدووربگرن لە بنکەکانی داعش و گوێ بگرن بۆ وێستگە رادیۆییەکانی سوپا بۆ زانیاری نوێ."

وتیشی هەروەها رێنمایی کردوون تا لە ماڵەوە بمێننەوە لەکاتی دەستپێکی پێشڕەویی هێزەکانی عێراقدا رووە و شارۆچکەکانیان و خواردن ئه‌مباربكه‌ن تا دوای ئۆپەراسیۆنەکانی رزگاری.

هه‌روه‌ها وتی هاوکات، هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن راڕەوێکی سەلامەت بکەنەوە بۆ ئەو خەڵکەی دەیانەوێت هەڵبێن لە شەڕەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500