رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) 116 کەسی کوشت کە گومانی هاریکاریی رژێمی سوریایان لێدەکرا لە قەریەتەین پێشئەوەی شارۆچکەکە جێبهێڵن بۆ هێزەکانی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (23 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
سەرۆکی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "لە ماوەی زیاد لە 20 رۆژدا داعش لانیکەم 116 مەدەنی کوشتووه وهك تۆڵهسهندنهوه، بە تۆمەتبارکردنیان بە هاوکاریکردنی هێزەکانی رژێم."
هێزەکانی رژێم شەممە قەریەتەینیان گرتەوە، كه شارۆچکەیەکه له پارێزگای حومس، سێ هەفتە دوای ئەوەی داعش دهستی بهسهردا گرتبوو.
یەکەمجار داعش ئەو شارۆچکەیەی لە 2015 داگیرکرد و دواتر لەدەستیدا بۆ هێزەکانی سوریا و هاوپەیمانانی لە ساڵی رابردوودا.
عەبدولڕەحمان وتی: "دوای ئەوەی رژێم (شەممە) گرتیەوە، دانیشتوانی شارۆچکەکە جەستەکانیان لەسەر شەقامەکان دۆزییەوە. بە گوللە کوژرابوون یان بە چەقۆ لەناوبرابوون."
وتیشی زۆربەی ئەوانەی کوژرابوون لە دوو رۆژی رابردوودا لەناوبرابوون پێش ئەوەی داعش دووبارە شارۆچکەکە بەجێبهێڵێت.