هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی ئاسمانی مۆڵگەیەکی داعشی لە راوە خاپورکرد

فەرماندەیی جەزیرە و بادییە رایگه‌یاند پێگه‌یه‌كی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە وەك په‌ناگا و حەشارگەی چەك بەکاردەهێنرا درەنگانی پێنجشەممە (19 تشرینی یەکەم) لە هێرشێكی ئاسمانیدا خاپورکرا لە رۆژئاوای ئەنبار.

فەرماندە، لیوا قاسم موحەمەدی، وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگه‌یه‌كی داعشیان لە راوە كرده‌ ئامانج کە وەك په‌ناگای چەدارانی داعش و کۆکردنەوەی چەکەکان بەکاردەهێنرا و 13 تیرۆریستیان کوشت و نزیکەی 1,000 کیۆگرام چەك و تەقەمەنی و موشەکیشیان لەناوبرد."

موحەمەدی بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانییەکە رێگادەکاتەوە بۆ هێزەکانی عێراق پێشڕەوی بکەن و شارۆچکەکە رزگاربکەن.

لەلایەکی دیکەوە، فرۆکە عێراقییه‌كان بەردەوامبوون لە فڕێدانی بڵاوکراوەکان بۆ رێنماییدان بە هاونیشتمانیانی راوە بۆ ئەوەی خۆیان لە شوێنەکانی داعش بەدووربگرن و لە ماڵەوە بمێننەوە و دووربن لە پەنجەرەکانەوە.

بڵاوکراوەکان رێنمایی هاونیشتمانیانیان کرد "گوێ لە وێزگەی رادیۆ سەربازییە دەستنیشانکراوەکان بگرن کە سوپا دایمەزراندوون بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500