دوای گرتنهوهی رەققە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (19ی تشرینی یەکەم) ئامادەکارییان کرد بۆ رادەستکردنی ئەو شارەی سوریا بۆ دەسەڵاتدارانی مەدەنی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لەنێو شارەکەدا، ئەو پێگانەی کە ماوەیەکی زۆربوو لەلایەن چەکدارانی ئەو هاوپەیمانێتیە کوردی-عەرەبیەوە دەپارێزران، وازیان لێهێنرا، هەرچەندە هەندێك ماون لە گۆڕەپانی ناوهندیی نەعیمدا، سەمایاندەکرد و هەلهەلەیان لێدەدا بۆ گێڕانی ئاهەنگی سەرکەوتن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ شەڕیانکرد، بە پاڵپشتی هاوپەیمانان، بۆ گرتنی رەققە. سێشەممە کۆتایی شەڕیان راگەیاند، هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی تەقەمەنی و گەڕان بەدوای شانە نوستووەکاندا بەردەوامبوون.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رۆژدا فێلات، وتی: "هەندێك لە هێزەکان کشانەوە، ئەوانیدیکە لەنێو شارەکەدا دەمێننەوە تا کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانی کێوماڵکردن و دواتر شارەکە دەدرێتەدەست ئەنجومەنێکی مەدەنی."