هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئه‌مبارێكی گەورەی چەکی داعش نزیك رەمادی دۆزرایەوە

هێزەکانی عێراق گەورەترین ئه‌مباری چەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزییەوە نزیك بە رەمادی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سێشەممە (17ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولێمی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر 57 موشەکی کاتیۆشا، 82 بۆمبی دەستکرد، 175 هاوەن و چەکی مامناوەند و سوك و تەقەمەنیدا لە ئه‌مبارێكی ژێرزەمینیدا."

وتی دوو گومانلێکراویش لە شوێنەکە دەستگیرکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500