پۆلیسی عێراق شەش توندڕەوی ریکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووە کە بینایەکیان وەك حەشارگە بەکاردەهێنا لە باشوری فەلوجە، پۆلیسی فەلوجە دووشەممە (16 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فەلوجە، موقەددەم محەمەد جەمیلی، بە دیارونای وت: "ئەو شەش تیرۆرستە شانەیەکی نوستوی هاوبەشی داعشیان پێکدههێنا."
جەمیلی وتی لەنێو ئەندامە دەستگیرکراوەکاندا ئەبو عەبد عیساوی هەیە کە سەرکردەیەکی باڵای داعشە و لە چەندین کاری تیرۆریستیهوه گلاوە.
وتیشی: "هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆردا کە پێیان بووە و پلانیان هەبووه لە هێرشی تیرۆرستیدا بەکاریانبهێنن."
هەروەها وتی: "هەموو گیراوهكان وەك ئەندامی مەترسیداری داعش پۆلێنکراون و گرتنیان دەستکەوتێکی سەرەکی ئەمنییە بۆ هاوکاریی دانیشتوانی نێوخۆیی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا."