هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا هێز دەنێرێتە ئیدلیبی سوریا

تورکیا هەینی (13 تشرینی یەکەم) رایگەیاند دەیان سەربازی ناردۆتە پارێزگای ئیدلیبی سوریا وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی ناوچەی هێورکردنەوە لە هەرێمی باکوری خۆرئاوا، کە زیاتر لەلایەن توندڕەوەکانەوە کۆنترۆڵکراوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

حوڕییەت دەیلیی تورکی هەینی رایگەیاند زیاد لە 100 سەرباز، لەنێویاندا هێزی تایبەت و 30 زرێپۆش چوونەناو ئیدلیبەوە.

سوپا هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دەستیکردووە بە "چالاکی بۆ دامەزراندنی پێگەی چاودێری لە 12ی تشرینی یەکەمەوە".

سەره‌ككۆمار رەجەب تەیب ئەردۆگان هەینی وتی هێزە چەکدارەکان چوونەتە سوریاوە.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا لە ئەنکەرە وتی: "وتمان له‌ناكاو له‌شەودا دێین و دوێنێ شەو... دەستمانکرد بە ئۆپەراسیۆنەکە."

ئیدلیب زیاتر لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و زیاتر بەرەی نوسرە تیایدا زاڵە، کە گروپە ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکانی دەرکردووە لەم چەند مانگەی دواییدا.

تورکیا دەڵێت پشتگیریی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات لە هەوڵێکدا بۆ دەرکردنی تەحریر شام لە ناوچەکە تا رێبدات بە هێزە ئێرانی و رووسی و تورکەکان ناوچەیه‌كی هێورکردنەوە دابمەزرێنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500