ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئاوارە ناوخۆییهكانی سوریای بە ئامانجگرت لە پارێزگای حەسەکە رۆژی پێنجشەمە و 18 کەسی کوشت، لەنێویاندا ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی کوردی هەن
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند هێرشەکە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه ئەنجامدراوە لە ناوچەیەك کە ئاوارە سوریەکانی دێرەزور لێی کۆدەبنەوە.
سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولرەحمان وتی: "لانیکەم 18 کەس کوژراون، لەنێویاندا خەڵكی ئاوارە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی کوردی هەن."
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەڵاڵ سلۆ پشتڕاستیکردەوە کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئاوارەکانی دێرەزووری بە ئامانج گرتووە، وتی هێرشەکە لە ناوچەی ئەبو فاس بووە، لەوێ دەزگا دەسەڵاتدارەکان ئاوارەکان کۆدەکەنەوە بەرلەوەی رێگەیان بدەن پهنابهرن بۆ کەمپهكان.
سلۆ وتی: "چەندین کەس کوژراون و برینداربوون."
بێئهوهی زانیاریی زیاتر بدات، وتی دوای تەقینەوەکە "مەدەنیەکان بەرەو ناوچە بیابانیەکان رایانکرد و لەوێش مینەکان تەقینهوە و ژمارەكه بهرزبووهوه".