وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پێنجشەممە (12 تشرینی یەکەم) رایگهیاند ئهو عێراقیانهی لە موسڵەوە هەڵهاتبوون بۆ سوریا دەستیانکردوە بە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دوای ئەوەی شارەکە رزگارکرا لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
بەرپرسێکی وەزارەتەکە لە پارێزگای نەینەوا خالید عوبێدی وتی نزیکەی 1,250 دانیشتووی نەینەوا کە لە کەمپی ئاوارەکانی هول لە حەسەکەی سوریا بوون گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.
وتیشی: "ئاوارەکان نێردراون بۆ کەمپێك لە باشوری موسڵ بۆ ئەوەی پشکنین بۆ ناسنامەکانیان بکرێت و رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە نەینەوا."
ههروهها وتی گەڕانەوەیان بە هەمئاهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئەنجامدەدرێت.