پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار وتی هێرشێکی خۆکوژی لە کافتریایەك لە هیت، رۆژئاوای رەمادی، 11 مەدەنی کوشت و 20 کەسی دیکەی بریندار کرد چوارشەممە (11 تشرینی یەکەم).
سەرۆکی پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رزەیج بە دیارونای وت: "خۆکوژێك لە کافرتیایەکی شەقامی کۆرنیش خۆی تەقاندەوە لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کۆبووبوونەوە."
وتی 11 مەدەنی، لەنێویاندا خوێندکارێکی زانکۆ و کچێكی بچوك، کوژران و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
وتیشی: "ئەمە هێرشێکی نامرۆڤانەیە و رووی راستەقینەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەردەخات." ههروهها وتی لێكۆڵینهوه لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.