کامێرمانێکی سوری کە بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەت کاریدەکرد کوژرا کاتێك بۆمبێك تەقییەوە لە ناوەڕاستی پارێزگای حومسدا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سەنا رایگەیاند: "محەمەد میلادی کامێرەمان لە ناوچەیەکی دەوروبەری رۆژهەڵاتی حومس کوژرا." ئاماژەشی دا بەوەی تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێكهوه بووە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە چێنرابوو.
بهتهواوی دیارنییە کەی رۆژنامەنوسەکە کوژرا و لە چ شوێنێكی ئهو ناوچەیه کە هێشتا شەڕی نێوان داعش و هێزەکانی رژیمی تێدا بەردەوامە.
بەگوێرەی رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور لە پاریس، سوریا بووەتە کوشندەترین وڵات بۆ رۆژنامەوانی لەم ساڵانەی دواییدا کە 211 رۆژنامەوان و رۆژنامەوانی مهدهنی لەوێدا کوژراون لەسەرەتای دەستپێکی شەڕهوه لە 2011.