سەرۆکی پێشوی عێراق و سەرکردەی کورد جەلال تاڵەبانی سێشەممە (3 تشرینی یەکەم) مرد لە ئەڵمانیا، بەرپرسانی حیزبەکەی خۆی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت.
تاڵەبانی، 83 ساڵ، لە 2005ەوە بۆ 2014 سەرۆکی عێراق بوو، ههروهها کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
بەرپرسێك لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتی: "سەرکردەکەمان لە ئەڵمانیا مرد."
ئەندامێکی خێزانەکەی وتی دۆخی تەندروستی تاڵەبانی خراپتربوو، گواسترایەوە بۆ ئەڵمانیا، لەگەڵ خێزانەکەی و دوو منداڵەکەیدا.
یاساناسی کوردی عێراق زانا سەعید ستایشی تاڵەبانی کرد وەك "تاکە سەرۆکێك به مەرگی عەرەب و کورد و هەموو گروپه ئێتنیهكانی دیکەی خەمبارکرد".
"نزا لە خودا دەکەین کە مەرگی یارمەتیی گەڕاندنەوەی پەیوەندیی باشتی نێوان برا عێراقیەکان بێت."