گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی مەدەنی کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)وە دوو ساڵ لەمەوبەر کوژراون لە شەنگالی رۆژئاوای موسڵ دۆزرایەوە، پۆلیسی عێراق لە نەینەوا سێشەممە (3 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا، عەقید ریاز عوبێدی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان پاشماوەی زیاتر لە 30 مەدەنییان دۆزیەوە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دوو ساڵ لەمەوبەر کوژران و لەهەمان شوێن نێژراون."
وتیشی ئەوە دووەم گۆڕی بەکۆمەڵی داعشه کە لە کەمتر لە مانگێکدا بدۆزرێتەوە.
هەروەها وتی: "ئێمە دەستمانکردووە بە دهرهێنانهوهی لاشەکان بۆ ناسینەوەیان و بەفەرمی ئاگاداركردنهوهی خێزانەکانیان."