هه‌واڵه‌كانی عێراق

19 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا دەستیان بەسەرداگیرا

پلانی ئه‌منی حکومەتی عێراق بۆ موحەڕەم لە بەغدا سەرکەوتوو بوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووشەممە (2 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند نزیکەی 20 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو دەستیان بەسەرداگیرا پێشئەوەی بچنەناو پایتەختەوە و هاوڵاتیانی ئاهەنگگێڕی عاشورا بکەنە ئامانج.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "نۆزدە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو رێیان لێگیرا لەوەی بچنە بەغداوە و تیرۆریستێکیش بە چوار بۆمبی دەستکرد و موشەکێکی ئاراستەکراوەوە دەستگیرکراوە."

راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەش، سێ خۆکوژ کە پلانیان دانابوو خۆیان بتەقێننەوە لەنێو سەردانکەرانی ئایینی لە بەغدا کوژران پێشئەوەی بنکەکەی خۆیان لە کەرمە جێبهێڵن، له‌ باشوری خۆرئاوای بەغدا، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500