هه‌واڵه‌كانی عێراق

دەیان چەکداری داعش لە هێرشێکی هاوپەیماناندا لە باکوری خۆرئاوای عێراق کوژران

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان یەکشەممە (24 ئەیلول) چەندین هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆسەر هەردوو شاری حەویجە و راوە و دەیان چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ هێرشە ئاسمانیەکان "53 تیرۆریستیان کوشت و بنکەیەکی داعشیان تێکشکاند و چوار حەشارگەی چەکیان وێرانكرد".

راشیگەیاند: "شوێنکارێکی بۆمبدروستکردن، چوار سندوقی پڕ لە شمەكی لۆجستی، شەش ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، سێ شوێنکار بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و پێنج پێگەی بەرگری لە هێرشە ئاسمانیەکاندا تێکشکێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500