هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 خۆکوژ لە خۆرئاوای بەغدا کوژران

هێزە ئەمنیەکانی عێراق هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەیەکی تیرۆریستی لە قەزای کەرمەی پارێزگای ئەنبار، رۆژی هەینی (22 ئەیلول) لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختانەی ئەمنیدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت سێ خۆکوژ لە هەڵکوتانەسەرەکەدا کوژران.

وتی: "بە هاوکاری لەگەڵ خانەی هەواڵگریی هەڵۆکانda، هێزە عێراقیەکان سێ خۆکوژیان کوشت، لەنێویاندا کەسێك کە عێراقی نەبوو، لەنێو بینایەکدا لە کەرمە، باکوری خۆرئاوای بەغدا."

وتیشی: "هێزەکانی عێراق سێ پشتێنەی بۆمبڕێژكراو و چەند چەکێکیان لەوێ دۆزییەوە." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر سەردانکەرە ئایینیەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500