هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزیری بەرگری: هەموو شارە عێراقیەکان لە کۆتایی 2017 ئازاد دەکرێن

هەموو شارە عێراقیەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا بەتەواوی لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئازاد دەکرێن، وەزیری بەرگری عێراق عیرفان حەیالی پێنجشەممە (21 ئەیلول) بە دیارونای وت.

وتی: "عێراقیەکان، بە یارمەتی هاوڕێیانیان، خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا کۆتاییان بە داعش هێنا."

حەیالی وتی له‌سه‌دا 93ی ئەو شارانەی لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون رزگارکراون.

وتیشی: "ئێمە خەریکە کۆتایی کۆنترۆڵی داعش بەسەر عێراقدا رادەگەیەنین بە گرتنەوەی چوار شاری سەرەکی -- حەویجە، عەننە، راوە و قائیم."

وتی ئەمە لەپێش کۆتایی ئەمساڵدا روودەدات.

هه‌روه‌ها وتی: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی هێزەکانی عێراق دەکات و رۆڵی پاڵپشتی لۆجستی و راهێنانی هەیە."

وەزیری بەرگری وتی: "ژمارەی تیرۆریستانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارییەوە کە لەم مانگانەی دواییدا بە هەزارانی بنبڕکردووه‌."

دەربارەی رزگارکردنی شارەکانی فوراتی باڵا و حەویجە، وتی: "بەمزوانە هەواڵی خۆشی سەرکەوتنتان بۆ ده‌هێنین."

"دوژمن شکاوە و هێزەکانمان پێشڕەویی گەورە دەکەن لە بەرەکانی شەڕدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500