فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە رایگهیاند هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە شوێنكارێكی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان داوە لە شارۆچکەی ئەناح شەوی چوارشەممە (20 ئەیلول)، 16 چەکداری گروپەکەشیان کوشتوە.
وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید ئەحمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شوێنكارێكی لکاندنی تەقەمەنی بە ئوتومبیل و درووستکردنی مینی دەستکردی بەئامانج گرت و لەناوبرد لە رۆژئاوای ئەناح، تیایدا شەش تیرۆریست کوژران کە لەناو شوێنكارهكهدا بوون."
وتی هێرشە ئاسمانیەکان لە گروپێك لە چەکدارانی داعش و موشەکهاوێژێکی دەستکردی ناوخۆییشیان دا کە هەڕەشە بوون بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی عێراق. وتیشی کە 10 لە چەکدارانی گروپەکە لە هێرشەکەدا کوژران و چەك و ئۆتۆمبیلەکانیان تێکشکێنران.
ئەناح، کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی سنووری سووریاوه دووره، یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئەنبار و هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە.
سێشەممە، هێزە عێراقیەکان هێرشێکیان کرد بۆ ئەوەی شارۆچکەکە و چواردەوری لە داعش بگرنەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس وتی ئهو مین و تهقهمهنییانهی تر كه لهلایهن توندڕەوەکانەوە چێندراون پێشڕەویی هێزە عێراقیەکانی خاوکردۆتەوە.
دولەیمی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمە چەند سەد مەترێك لە (شارۆچکەی) ئەناحەوە دوورین بەڵام گەورەترین بەربەست مینەکانن لەگەڵ ئهو تهقهمهنییانهی داعش چاندوونی."
دوکەڵی رەش بەسەر شارۆچکەکەدا دەڕوات لەو بیرانەی نەوتەوە کە چەکدارانی داعش گڕیانداون بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی لە ئاسمان نەمێنێت بۆ فڕۆكە جەنگیەکانی عێراق و هاوپەیمانان، کە پاڵپشتی پێشڕەویکردنی هێزە عێراقیەکان دەکەن. ئەمەش جگە لە تەقاندنی بەردەوامی فیشەك.