داواکاری باڵای سویسرا پێنجشەممە (21 ئەیلول) سێ سەرکردەی گروپێکی ئیسلامی بەناوبانگی سزا دا لەسەر تۆمەتی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی توندڕەوانە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
گومانلێکراوەکان کار لەگەڵ ئەنجومەنی ئیسلامی ناوەندیی سویسرا دەکەن و بریتین له سەرۆكهكهی نیکۆلاس بلانچۆ و وتەبێژ قاسم ئیللی.
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "نوسینگەی داواکاری گشتی دەڵێت گوایە تۆمەتبارکراوان تاوانیان ئەنجامداوە لەژێر یاسای فیدراڵی قەدەغەکردنی قاعیدە، رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' و رێکخراوی هاوشێوەیان."
بەگوێرەی نوسینگەی داواکاری گشتی، سەرۆکی ئەنجومەنی "بەشی بەرهەمهێنانی کلتوری" نایم چێرنی ساڵی 2015 گەشتیکردووە بۆ سوریا و لەوێ فیلمێكی دروستکردووە لەگەڵ سەرکردەیەکی بەناوبانگی قاعیدەدا.
نوسینگەی داواکاری گشتی رایگەیاند فیلمەکان، کە داواکاران دەڵێن پروپاگەندەی جیهادین، "لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە بۆنەیەکی جەماوەرییدا پیشاندراون" لەلایەن بلانچۆ و ئیللی و چێرنیەوە.